دەست پێ بوونی قۆناغی کۆتایی چل و یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر
شوبات 11, 2023 22:51 Asia/Tehran
ڕێوڕەسمی کۆتایی چل و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر لە ٢٢ ی ڕێبەندان لە تاوەری میلادی تاران دەستی پێ کرد.
ڕێوڕەسمی کۆتایی چل و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر ڕۆژی شەممە ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان لە تاوەری میلادی تاران دەستی پێکرد و براوەکان بە وەرگرتنی خەڵاتی «سیمرخی کریستاڵ» دەناسێنرێن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر لە ئێران، فیلمی «سینەما میترۆپۆل» بە ١٢ پاڵێوراو پێشەنگی زیاترین ھەگەری پاڵێوراوەتی بۆ وەرگرتنی خەڵات، « ژووری قوڕینە» بە ١١ پاڵێوراو لە پلەی دووهەمدایە و «پاڵتۆی چەرمین»، "ژمارە ١٠" و " یادگاری باشوور" ھەر کامەو بە ١٠ پاڵێوراوەتی لە پلەی سێیەمدان.
«محەممەد مەهدی ئیسماعیلی» وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و «یوسف نووری» وەزیری پەروەردە لە میوانانی ئامادەبووی ئەم بۆنەیەن.