شوبات 12, 2023 10:51 Asia/Tehran
  • جامی یانەکانی جیھان و پاڵەوانێتیی «ڕیاڵ مەدرید» بۆ جاری پێنجەم

هەڵبژاردەی تۆپی پێی «ڕیال مەدرید» توانی بە دەرەنجامی ٥-٣ لە یانەی «ئەلهیلال»ی عەرەبستان بباتەوەو پێنجەمین پاڵەوانێتیی خۆی لە جامی جیهانیی یانەکاندا بەدەست بهێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپەکانی تۆپی پێی «ڕیاڵ مەدرید»ی ئیسپانیاو «ئەلهیلال»ی عەرەبستان لە دواقۆناغی نۆزدەھەمین خولی یانەپاڵەوانەکانی جیھان کە ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە یاریگای شازادە «مولای عەبدوڵڵا» لە شاری ڕەباتی پایتەختی مەغریب و بە داوەری کردنی«ئەنتۆنی تایلۆر» بەرپا کرا، یارییەکە بە دەرەنجامی  ٥-٣و بە سەرکەوتنی «ڕیاڵ مەدرید» کۆتایی هات.

ڕیال بۆ بەشداری کردنی لە یاریی کۆتاییدا ، بە ئەنجامی ٤-١ لە بەربەستی یانەی «ئەلئەهلی»ی میسر پەڕی بووەوەو ئەلھیلالیش لە ھەڵکەوتێکی مێژوویی دا بە بردنەوەی لە فلامینگۆی بەڕازیل گەییشبووە قۆناغی کۆتایی.

ڕیاڵ مەدرید کە ٤ پاڵەوانێتیی لە جامی یانە پاڵەوانەکانی جیھاندا بەدەست هێنا بوو، لەم ڕووەوە بە بەناوبانگترین یانە دادەنرا.

لە لایەکی ترەوە ئەلھیلال تاکە نوێنەری مێژووی تۆپی پێی ئاسیا بوو کە بۆ یەکەمجار گەییشتە یاری کۆتایی ئەم پێشبڕکێیە و ئەگەر سەرکەوتبایە تۆماری مێژوو دەکرا.

لە یاریی ڕیزبەندی جامی یانە پاڵەوانەکانی ٢٠٢٣ی جیھانیش دا، فلامینگۆی بەڕازیلی بە ئەنجامی ٤-٢ لە یانەی ئەلئەهلیی میسری بردەوە و میدالیای برۆنزی ئەم پاڵەوانێتییەی بەدەست هێنا.

سەرپەیڤ