شوبات 12, 2023 13:07 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی چل و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر،«سینەمای میترۆپۆل» باشترین فیلمی فێستیڤاڵەکە بوو

ڕێوڕەسمی کۆتایی چل و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر لە تاوەری میلادی تاران بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک کەسایەتیی سینەماو میدیا بەڕێوەچوو.

ئاھەنگی کۆتایی ھاتنی چل و یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر  کە لە ١٢ی ڕێبەندانەوە کاری خۆی لە پەردیسی سینەمای میللەت (یانەی ڕاگەیاندن) و تاوەری میلاد (ماڵی فستیڤاڵ) بە بەشداری پێ کردن و پیشاندانی ٢٤ فیلم دەست پێ کردبوو، شەوی یەکشەممە لە ئاھەنگێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی سینەمایی، هونەرمەندان و کۆمەڵێک لە باڵوێزانی وڵاتانی بەشداری فێستیڤاڵەکە بوون و میوانانی بیانی بەڕێوە چوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن،«سینەمای میترۆپۆل» لە دەرهێنانی «محەمەد عەلی باشە ئاهەنگەر» یش سێ سیمۆرغی بۆ باشترین سینەماتۆگرافی و دەرهێنان و باشترین فیلم وەرگرت.

لەم فێستیڤاڵەدا فیلمی «نامۆ» لە بوارەکانی ئیفێکتی مەیدانیی تایبەت، باشترین فیلم لە ڕوانگەی نەتەوەییەوە، ڕوومەتوەری، دیزاینی سێت و ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی ئافرەت، خەڵاتی سیمۆرغی بەدەست هێنا.

لە بەشی خۆڕاگریش دا خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن دادوەرەکانەوە بەخشرایە فیلمی «نامۆ» لە دەرهێنانی «محەمەد حسێن لەتیفی».

هەروەها «گوڵی دەمبا»، «یادگاری باشوور»، «لە باوەشی دار» و «ژووری قوڕین» هەریەکەیان دوو سیمۆرغیان وەرگرت.

«محەممەد مەهدی ئیسماعیلی»، وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە مەراسیمی کۆتایی چل و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر وتی: "فێستیڤاڵەکان دەبێ لەدایک بوون و داهێنانیان تیادابێت و ئەم قۆناغەی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر ئەم تایبەتمەندیانەی تێدابوو.

«ئیسماعیلی» جەختی لەوەش کردەوە: سینەمای ئێران وەک گرینگترین ھەوێنی هونەری لە بواری فەرهەنگی و ئەو جیهادی ڕوونکردنەوەیەی کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لە سەر دەکەنەوە، دەبێ بەرپرسیار بێت لە ئەرکی گەورەی هیوابەخشین و بەرەوپێشبردنی فەزیلەتە ئەخلاقییەکان لە کۆمەڵگەی ئێراندا.

سەرپەیڤ