شوبات 12, 2023 16:33 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی هەڵبژاردەی باسکەی ئێران بۆ ژاپۆن بە لۆگۆی کەنداوی فارسەوە

ئەمینداری گشتیی فیدراسیۆنی باسکە، ڕەوانەکرانی تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێرانی بۆ پاڵەوانێتیی ژاپۆن بە لۆگۆی کەنداوی فارسەوە ڕاگەیاند.

«موحسین موعیززی فەڕ» ئەمینداری گشتیی فیدراسیۆنی باسکە سەبارەت بە ڕەوانەکرانی هەڵبژاردەی باسکە بۆ ژاپۆن وتی: هەڵبژاردەی باسکە لە ١٥ی فڤریەی ٢٠٢٣ بە لۆگۆی کەنداوی فارسەوە ڕەوانەی پاڵەوانێتیی تۆکیۆ دەکرێت.

لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، فیدراسیۆنی جیھانیی باسکە (FIBA) بڕیاری دا پاڵەوانێتییەک بە ناوی سوپەرلیگی باسکەی یانەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا بەڕێوە بەرێت، کە تێیدا ناوێکی ساختە لەبری کەنداوی فارس بەکارهێنرا.

فیدراسیۆنی باسکەی ئێران  بەرامبەر بەم کارەی فیدراسیۆنی جیھانیی باسکەی ناڕەزایی دەربڕی.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕادیۆیی تاران، «موعیززی فەڕ» وتی: سەبارەت بە پرسە پەراوێزییەکان، وەک ساختەکردنی ناوی کەنداوی فارس و ئەو چەواشەکارییەی کە ئەنجامی گرت، بە پێکهێنانی لیژنەیەکی فەرهەنگی دریسگەلێکی ئامادە کرد کە لۆگۆو نیشانەی که‌نداوی فارسیان پێوەیە.

ئەمینداری گشتیی فیدراسیۆنی باسکەی ئێران وتیشی: لەم پێوەندییەدا وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزخانەی ئێران لە ژاپۆن هاوکاریی فیدراسیۆنی تۆپی باسکەیان کرد.

سەرپەیڤ