شوبات 15, 2023 09:44 Asia/Tehran
  • بانگهێشتی فیفا لە ئەفسانە ئێرانییەکەی تۆپی پێ بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی باشترینەکانی جیهان

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بانگهێشتی «عەلی دایی» ئەفسانەی تۆپی پێی ئێرانی کرد بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی باشترینەکانی ئەمساڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ئیمەیڵێکی بۆ «عەلی دایی» ناردووە و بانگهێشتی ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران و ئاسیای کردووە ھەتا وێڕای ڕاگەیاندنی بژاردەکانی  خۆی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی «ھەڵکەوتەکان»  لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ئاھەنگی «The Best»یش بەشداریی بکات.

فیفا لەم ئیمەیلەدا داوای لە «عەلی دایی» کردووە بژاردەکانی بۆ باشترین یاریزان، باشترین ڕاهێنەر، باشترین گۆڵپارێز، جوانترین گۆڵ، باشترین تیپ و خەڵاتی یاریی جوامێرانە لە هەردووک بەشی ژنان و پیاوان لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا هەڵبژێرێت و ڕەوانەی بکات.

هەروەها فیفا داوای لە «عەلی دایی» کرد کە لە ٢٧ی فڤریە لە ھۆڵی بەرپاکردنی ئەم ئاھەنگەدا لە تەنیشتی ئەستێرەکانی تری تۆپی پێی جیهاندا بەشداریی ئاهەنگەکە بکات.

سەرپەیڤ