وەزیری وەرزش و لاوانی ڕووسیا گەییشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415191-وەزیری_وەرزش_و_لاوانی_ڕووسیا_گەییشتە_تاران
وەزیری وەرزش و لاوانی ڕووسیا بە مەبەستی دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی ئێران گەییشتە تاران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2023 12:59 Asia/Tehran
  • وەزیری وەرزش و لاوانی ڕووسیا گەییشتە تاران

وەزیری وەرزش و لاوانی ڕووسیا بە مەبەستی دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی ئێران گەییشتە تاران.

«ئۆلێگ ماتیتسین» وەزیری وەرزش و لاوانی ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕێوڕەسمی پێشوازیی فەرمی لە وەزیری وەرزشی ڕووسیا بە ئامادەبوونی «سەیید حەمید سەجادی» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بەڕێوە چوو.

وەزیری وەرزشی ڕوسیا بڕیارە سەردانی گڵکۆی شەهیدانی ونی وەزارەتی وەرزش بکات و تاجە گوڵینەیەک پێشکەشی ئەو شەهیدە بەنرخانە بکات.

دوای ئەوە کۆبوونەوەی دوو قۆڵیی وەزیرانی وەرزشی ئێران و ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.

لە پاشان وەزیری وەرزشی ڕووسیا سەردانی بەشێک لە فیدراسیۆن و دامەزراوە وەرزشییەکانی ئێران دەکات.

ئەمە یەکەمجارە وەزیری وەرزش و لاوانی ڕووسیا سەردانی ئێران دەکات.

واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەییشتن سەبارەت بە هاوکاریی دوو قۆڵی و سەردانی هەندێک شوێنی وەرزشی لە ئێران لە پلانەکانی وەزیری وەرزشی ڕووسیا لە گەشتە یەک ڕۆژەکەی بۆ ئێران دەبێت.