شوبات 16, 2023 19:38 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتیی تۆپی پێی سێ قۆڵی لە ئۆردۆن؛ سەرکەوتنی کچانی ئێران بەرامبەر بە میواندارەکەیانی لێ کەوتەوە

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی خوار ٢٠ ساڵانی ئێران لە یەکەمین یاری دا لە پاڵەوانێتیی تۆپی پێی سێ قۆڵی لە ئۆردۆن بە سەر میواندارەکەیاندا سەرکەوتن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی پێنجشەممە، یەکەمین دیداری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر ئۆردۆن لە پاڵەوانێتیی سێ قۆڵیی ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوە براو ئەم دیدارە بە ئەنجامی ٤-٠ لە بەرژەوەندیی ئێران کۆتایی هات.

کێبەرکێی سێ قۆڵیی ئۆردۆن بە بەشداریی تیپەکانی کچانی خوار ٢٠ ساڵانی ئوردن، ئۆزبەکستان و ئێران لە ١٣ تا ١٨ی فڤریە لە شاری عەممانی پایتەختی ئۆردۆن بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەی ئێران لە یاریی داهاتووی خۆیدا ڕووبەڕووی تیپەکانی خوار ٢٠ ساڵانی کچانی ئۆزبەکستان و ئۆردۆن دەبێتەوە.

سەرپەیڤ