شوبات 19, 2023 12:46 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی ١٥٠ بەشداربوو لە ٨٠ وڵاتەوە لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز

سەرۆکی سی و نۆیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز؛ ڕایگەیاند: لە قۆناغی سەرەتاییەوە ١٥٠ بەشداربوو لە ٨٠ وڵاتەوە بەشداریی ئەم پێشبڕکێیەیان کردووە.

ڕێوڕەسمی کردنەوەی ٣٩ەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز ڕۆژی ١٨ی فڤریەی ٢٠٢٣، لە هاوکات لەگەڵ ساڵگەڕی ھەڵبژێردرانی پێغەمبەری سەردار(ص) لە هۆڵی لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی دەستی پێ کرد.

بەشداربووان لە بوارەکانی لەبەرکردنی تێکڕای قورئان و تەرتیلی قورئان و خوێندنەوەی توێژکارانەو خوێندنەوەی بە تەرتیل پێکەوە کێبەرکێ دەکەن.

«حەمید مەجیدی میهر» سەرۆکی بنکەی سی و نۆیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: دوای قۆناغی بەرایی، هەڵبژێردراوان گەیشتنە قۆناغی کۆتایی کە ٥٢ بەشداربوو لە ٣٣ وڵاتەوە لە نێویاندا کۆماری ئیسلامی ئێران لەخۆدەگرێت.

سەرۆکی بنکەی سی و نۆیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز وتیشی: بەشە جیاوازەکانی پێشبڕکێکە لە ڕێگەی کەناڵەکانی وەک «خەبەر» یان کەناڵەکانی دیکەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، کەناڵە سەتەلایتییەکانی دەرەوە وڵات و زیاتر لە ٥٠ کەناڵی سەتەلایتی بیانی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێن.

«حەمید مەجیدی میهر» وتیشی: ئەم پێشبڕکێیانە دەتوانرێت لە کەشی مەجازیدا لە ڕێگەی نامەبەرە ناوخۆییەکان و تەلەفزیۆن و ئامرازەکانی ترەوە ببینرێت کە لە پلاتفۆرمی پەخشی ئینتەرنێتدا بەردەستن.

سەرۆکی بنکەی سی و نۆیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار نزیکەی ١٢ وڵاتی ئەوروپی بەشداریی پێشبڕکێکەیان کرد، کە دانیمارک، کروڤاتیا، هۆڵەندا و فینلاند لە قۆناغی کۆتاییدان.

 

سەرپەیڤ