شوبات 21, 2023 13:23 Asia/Tehran
  • بەشداریی ٤٠ وڵات لە حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی خۆڕاگری

بەڕێوەبەری کۆمیتەی نێودەوڵەتیی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی خۆڕاگری بەشداریی ٤٠ وڵات و زیاتر لە ٣٠٠ سینەماکاری بیانیی لەم فێستیڤاڵەدا ڕاگەیاند.

به پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد عەلی موئمینی ھا» بەڕێوەبەری کۆمیتەی نێودەوڵەتیی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی خۆڕاگری ڕایگەیاند، بەهۆی گرنگیی ڕەهەندە جیهانی و نێودەوڵەتییەکانی دیالۆگی خۆڕاگری، ڕاوێژێکی بەرفراوان لەگەڵ سینەماکاران و هونەرمەندانی نێودەوڵەتی ھاتووەتە ئاراوە، کە پێشوازییەکی باشی لێکراوە.

«محەممەد عەلی موئمینی ھا» ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەر بەربڵاویی جوگرافی و فرەچەشنیی وڵاتانەوە، بەرھەمی باش بە تەوەرەو ھەوێنی خۆڕاگری ڕەوانەی سکرتاریەتی فێستیڤاڵەکە کراوە کە وردەکارییەکانی و وڵاتانی بەشداربووی ئەم فێستیڤاڵە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە کۆبوونەوەیەکی میدیایی ڕادەگەیەنرێن.

بەڕێوەبەری کۆمیتەی نێودەوڵەتیی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی خۆڕاگری ڕایگەیاند کە فراوانی لە ڕووی چەمک و بابەتی بانگەوازەکە بەجۆرێک بوو کە توانی سەرنجی هەموو وڵاتانی جیهان بە هەر باوەڕو بیروبۆچوونێکەوە ڕابکێشێت، هەروەها پێوەر بۆ ناردنی بەرھەمەکان دژە ئیمپریالیزمی بوونی دەرهێنەرەکەی بوو، کە لەم بوارەش بابەتی زۆر ڕەوانەی سکرتاریەت کرابوون.

حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی خۆڕاگری بە دروشمی «دیالۆگی خۆڕاگری، بزوتنەوەی جیهانیی ستەملێکراوان و ئازادیی قودسی پیرۆز» لە مانگەکانی فڤریەو مارس لە کەنداوی فارس دا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ