بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هونەر و پیشەسازی دەسکار لە ئێران
وه زیری کەلەپووری فەرهەنگی، گەشت و گوزار و پیشەی دەستیی ئێران بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هونەری نەریتی و پیشەی دەستی بۆ یەکەمجار له وڵاتدا ڕاگەیاند.
«عیزەتوڵڵا زەرغامی» ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەم فێستیڤاڵە یەکێکە لە دەگمەنترین کۆبوونەوە و فێستیڤاڵەکانی کاری دەستی لە جیهاندا.
«زەرغامی» ئاماژەی بەوەشکرد، داوەران و میوانانی وڵاتانی دیکە، هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی جیهانیی کاری دەستی، لەم فسیتیڤاڵەدا ئامادەن.
وەزیری کەلەپووری فەرهەنگی، گەشتوگوزارو پیشەسازیی دەستیی ئێران ڕاشگەیاند کە بەرهەمە دەرەکییەکانی دوازدە وڵات لەم فێستیڤاڵەدا نمایش دەکرێن.
گوتیشی : پێشکەشکردنی وەرشەکانی فێرکردن ، پێشکەشکردنی وتاری ئاست بەرز کە تیشک دەخەنە سەر ژینگە و پرسە پزیشکییەکانیش لە بەرنامەکانی دیکەی ئەم فێستیڤاڵەن.
بەرهەمی دەسکار و دەسکردی ئێران هێمای هونەر و فەرهەنگ و شارستانیەتی ئێرانە کە لەم ساڵانەی دواییدا گرنگییەکی تایبەتیی پێدراوە.