بەشداریکردنی کورتە فیلمێکی ئێرانی لە فێستیڤاڵی فیلمی «سان لوییس» لە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415537-بەشداریکردنی_کورتە_فیلمێکی_ئێرانی_لە_فێستیڤاڵی_فیلمی_سان_لوییس_لە_ئەمریکا
کورتە فیلمی ئێرانیی «دۆشەک» هاتە گەییشتە بیست و نۆھەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سان لویس لە ئەمریکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2023 18:30 Asia/Tehran
  • بەشداریکردنی کورتە فیلمێکی ئێرانی لە فێستیڤاڵی فیلمی «سان لوییس» لە ئەمریکا

کورتە فیلمی ئێرانیی «دۆشەک» هاتە گەییشتە بیست و نۆھەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سان لویس لە ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پوختەی کورتە فیلمی «دۆشەک»ی ئێرانی لە نووسین و دەرهێنان و بەرهەمهێنانی «ئارەش حەسەنپوور»دا هاتووە: دۆشەکێکی تەڕ کە پەڵەیەکی زەردی لەسەرە، لە بەرتارمەی ماڵی «موحسین» کە کوڕێکی ھەشت ساڵانە هەڵواسراوە ھەتا وشک بێتەوە. ئەوە دەبێتە هۆی بەهەڵە تێگەییشتن بەجۆرێک کە هاوکایەکانی گاڵتەی پێدەکەن و حوکمی لەسەر دەدەن. بەڵام «موحسین» دەیەوێت بڕیارێکی گرنگ بدات و سەر ترسەکانی دا باز بدات.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «سان لوییس -SLOIFF» یەکێکە لە گرنگترین کۆڕەجێژنەکانی فیلم لە ئەمریکادا، کە هەموو ساڵێک لە شاری «سان لوییس ئۆبیسپۆ»ی ویلایەتی کەڵیفۆڕنیا بەڕێوەدەچێت.

٢٩بیست و نۆھەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە ٢٥ تا ٣٠ی ئاپریل بەڕێوەدەچێت.