ئادار 11, 2023 19:48 Asia/Tehran
  • جودۆکاکانی ئێران لە یارییە نێودەوڵەتییەکانی نەورۆزدا بوون بە جێگری پاڵەوان

تیپی جۆدۆی ئافرەتانی ئێران لە یارییە نێودەوڵەتییەکانی نەورۆزدا بوو بە جێگری پاڵەوان.

پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی جۆدۆی ئافرەتانی جامی نەورۆز ئەمڕۆ شەممە بە بەشداریی تیپەکانی "ئەلف" و "بێ"ی ئێران، بیلاڕووس، ئەفغانستان و پاکستان بەڕێوەچوو.

دوێنێ (هەینی) لە هۆڵی باسکەی «ئازادی» یەکەم یارییە نێودەوڵەتییەکانی نەورۆز بۆ ئافرەتان بە دروشمی "وەرزش ، مەعنەوییەت و دادپەروەری" و بە بەشداریی 22 وڵات لە 9 بواری وەرزشی دا کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی جودۆ، ئەم پێشبڕکێیانە بەشێوەی یەک ڕۆژەو قۆناغمەندو بە بەرپاکردنی 10 پێشبڕکێ پێ و شوێنی گیردراو لەکۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەشدا ئەو تیپەی بیلاڕوس کە زۆرترین سەرکەوتنی بەدەستهێناوە ناسناوی پاڵەوانی پێشبڕکێکانی بەدەست هێنا، هەروەها تیمەکانی ئێرانی "ئەلف"، ئێرانی "بێ"، پاکستان و ئەفغانستان پلەی دووەم تا پێنجەمیان بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی جۆدۆی ژنانی بیلارووس، ناسناوی پاڵەوانێتیی یەکەم قۆناغی یارییە نێودەوڵەتییەکانی نەورۆزی بەدەستهێنا و هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێرانی"ئەلف"یش بوو بە جێگری پاڵەوان.

سەرپەیڤ