ئادار 11, 2023 20:05 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی نابیسایانی ئێران لە پاڵەوانێتی ئاسیا و زەریای هێمن بووبە جێگری پاڵەوان

تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی نابیسایانی ئێران بە مسۆگەرکردنی ٩ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ پلەی دووھەمی لە کێبەرکێی پاڵەوانێتیی ئاسیا و زەریای هێمن بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەدەستهێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی ئێران لە پێشبڕکێی نابیسایانی ئاسیاو زەریای هێمن بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە بیشکەکی قرقیزستان بە بردنەوەی ٢ میدالیای زێڕ و ٣ زیو و ٤ برۆنز چالاکییەکانی خۆی کۆتایی پێ ھێنا.

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران لە ڕیزبەندیی میدالیاکان دوای کازاخستان پلەی دووەمی بەدەستهێنا و قڕقیزستانیش پلەی سێیەمی مسۆگەر کرد.

سەرپەیڤ