ئادار 12, 2023 17:55 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی فستیڤاڵی میدیایی «بەیان»ی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بەشی دەرەوەی سنوور

ئاھەنگی کۆتایی ھاتنی فستیڤاڵی میدیایی «سوبح - بەیان»ی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ھۆڵی کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بە بەشداری و ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی حکومەتی و بەرپرسانی میدیایی ئێران لەوانە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە چوو.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، دروشمی فێستیڤاڵی "سوبح _ بەیان" کە لە سەر ئەرکی جێگرایەتیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بەڕێوە برا، "یەک بنەماڵە، یەک ئامانج" بوو.

مەبەست لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی میدیایی "سوبح _ بەیان" پشتیوانیکردن لە بیرۆکەکانی بەرهەمهێنانی بەرنامەی هەمەچەشن بۆ پاڵپشتی کردن لە گەلی فەلەستین بوو کە لەم ئاراستەیەدا خەڵاتی تایبەتی فستیڤاڵەکە بۆ ئەم دۆزە تەرخان درا.

Image Caption

لە پێشبڕکێی بەشی دراماو دۆکیۆمێنتارییەکانی ئەم فێستیڤاڵە، داوەرگەلێکی وەک «مەهدی فەرەجی»، «جەواد ئەفشار»، «ئیحسان کاوە»، «فەرهاد قائمیان» و «مورتەزا شەعبانی» دادوەری بەرهەمە پێشکەشکراوەکان بوون.

جگە لەم پێشبڕکێیە، بەرهەمهێنەرانی ناوەڕۆک لە بەشی کەشی مەجازی فێستیڤاڵەکەش دەنگی کۆتایی داوەرەکان لەوانە «حسێن شێخیان»،«محەمەد حیسامپوور»،«ئیلهام سولەیمانی»و«سەعید حەسەنی»یان بە دەست ھێنا.

Image Caption

لە نێو داوەرەکانی دیکەی ئەم فێستیڤاڵەدا دەکرێ ئاماژە بکرێتە شارەزاگەلێکی وەک «سیامەک کاکایی» و «وەلییوڵڵا قەرقانی» لە دەستەی داوەریی بەرهەمە ڕادیۆییەکان و هەروەها «موسلیم ڕەحیمی»، «مەهدی سەنایی نیک»، «فەرهاد فەریدزادە»، «داود ئەسکەندەری» و «سەیید ئیبراهیم حوسێنی بەخش» لە لیژنەی داوەرانی بەرھەمی تەلەفزیۆنی.

Image Caption

کەناڵە جۆراوجۆرەکانی جێگرایەتیی بەشی دەرەوەی سنووری ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بریتی لە سەحەر، ئەلکەوسەر، پرێس تی ڤی، ئەلعالەم، ئای فیلم، هۆسا تی ڤی و هیسپان تی ڤی، ئاژانسی هەواڵدەریی ڤیدیۆیی ئێران پرێس، کۆمەڵە ڕادیۆکانی ئەم پێکھاتەیەو ٣٠ زمانەکانی ماڵپەڕی پارس تودەیی تێکڕای ڕادیۆکانیش، بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانیان خستەبەر دەستی داوەرانی فێستیڤاڵەکە، کە لە ئەنجام دا بەشی کوردیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنیی سەحەریش لە چەند بوارێکدا خەڵاتیان بردەوە ، لەوانە «دارا عەبدوڵڵا» وەک پەیامنێری ئەم کەناڵە لە ھەرێمی کوردستان، «محەممەد فەرەیدوونی» وەک سەرپەرشتی بەشی دۆبلاژ بۆ وەرگێڕانی زنجیرەی (نوون _ خ)و «بەھرۆز نوورانی پوور» بۆ دەرھێنانی فیلمی (کچانی با) .

Image Caption

ھەر لە فستیڤاڵەکەدا ستایشی بەرنامەی شادی ھەسارەی کەناڵی سەحەری کوردیش کرا کە لە بۆنە تایبەتەکاندا لە لایەن ھەردووک پێشکەشکارە بە تواناکەی ئەم کەناڵە «پەریسا ناسح» و «شەھریار قاسمی» ئاراستەی بینەران دەکرێت.

Image Caption

جێگای ئاماژەیە ئەم فستیڤاڵە بە ئامادەبوونی «پەیمان جبللی» سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، «وەحید جەلیلی» جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، «حسێن ڕۆزبە» جێگری پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و پەیوەندییە ئیسلامییەکان، «ئەحمەد نەورۆزی» سەرۆکی بەشی دەرەوەی سنووریی سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ئیبراهیم عەلی بورزی» سەرۆکی تێکڕای کەناڵەکانی سەحەرو سکرتێری فێستیڤاڵەکەو «ڕەزا دەرویش نووری» بەڕێوەبەری کەناڵی سەحەری کوردی، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەچوو.

Image Caption

 

سەرپەیڤ