ئادار 12, 2023 19:58 Asia/Tehran
  • عەلی بورزی: یەکێک لە ئامانجەکانی فستیڤاڵی «سوبح _ بەیان» ناساندنی بەرنامە و بەرنامە سازە ناودارەکانە

سکرتێری فستیڤاڵی «سوبح _ بەیان» ناساندنی بەرنامە و بەرنامە سازە ناودارەکانی وەک ئامانجێکی ئەم فستیڤاڵە ناو برد.

دروشمی فیستیڤاڵی "سوبح _ بەیان" کە لە سەر ئەرکی جێگرایەتیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بەڕێوە برا، "یەک بنەماڵە، یەک ئامانج" بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «ئیبراهیم عەلی بورزی» سەرۆکی تێکڕای کەناڵە ئاسمانیەکانی سەحەرو سکرتێری فیستیڤاڵی "سوبح _ بەیان" ڕایگەیاند: بەرخۆدانی فەلەستین و لاوەکانی دژی داگیرکاری، پێوەرە بۆ ڕاستگۆیی لە ناسینی ئەرکی پابەندبوون بە بنەما ئیسلامی و مرۆڤییەکان و ئەوەی بانگەشەی بەرگریکردن لە کەرامەتی مرۆڤی و پاڵپشتی لە بەها ئیسلامییەکان دەکات بۆ بەرگریکردن لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین پێویستە خۆڕاگر بێت و درێغی نەکات لە ھەڵگرتنی ھەر جۆرە هەنگاوێک لەم بوارەدا.

«عەلی بورزی» وتیشی: بۆ پشتیوانی لە بیرۆکەکانی بەرهەمهێنانی بەرنامەی جۆراوجۆر لە ئاراستەی پشتیوانی کردن لە گەلی فەڵەستین، فیستیڤاڵی میدیایی «سوبح_ بەیان» خەڵاتی تایبەتی خۆی بۆ ئەم دۆزە تەرخان داوە.

«عەلی بورزی» ئاماژەی بە ئامانجەکانی فیستیڤاڵی میدیایی «سوبح_ بەیان» کرد و وتیشی: لە ئامانجەکانی ئەم فێستیڤاڵە دەتوانین ئاماژە بە کۆمەڵێک بەرنامە ساز بکەین لە بەشی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆن و کەناڵەکانی کە زیاتر لە ١٥ کەناڵی تەلەفزیۆنی و ٣٠ کەناڵی ڕادیۆیی لەخۆدەگرێت ، کە بەرهەمی گەورە و ناوازە دەخولقێنن لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندن داو زۆرێک لە هونەرمەندانی ناوەوە و دەرەوەی ڕێکخراوەکە بێ ئاگان لێی.

سەرپەیڤ