"بنکەی کەلەپووری جیهانیی «هەورامان» پلەی یەکەمی لە کۆڕی سەرانسەریی «لە پێشوازیی نەورۆز» بەدەست هێنا
بەهۆی ناسێندرانی شیاوو چالاکیی کارامەو شوێندانەری نۆژەنکردنەوەو ڕێکخستنی دەڤەری هەورامان لەمیانەی کۆڕی سەرانسەریی «لە پێشوازیی نەورۆزدا»ی ئەو بنکەیە بە بنکەی دەگمەن و یەکەمی وڵات هەڵبژێردرا.
لەمیانەی دووهەم کۆڕی"لەپێشوازیی نەورۆزدا"و بە بەشداریی وەزیری کەلەپوری کەلتوووری و بەرپرسانی وڵات، بنکەی کەلەپوری جیهانیی هەورامان لەبەر گرینگی پێدان لەبواری نۆژەنکردنەوەو پاراستن و ڕێکخستن و هاوکات ناسێندرانی شیاوی لەمیانەی ئاهەنگی "نەورۆزگەی هەزارو چوارسەدو یەک" لەنێو سەدو پەنجاو سێ بنکەی کەلەپووری جیهانی و نیشتمانی وڵات دا وەک بنکەی دەگمەن و بەرزتر هەڵبژێردرا.
دۆسیەی دیمەنی کەلتوری و دیرۆکی و سروشتی هەورامان لە دوو پارێزگەی کرماشان و کوردستان لەمانگی پوشپەڕی ساڵی هەزارو چوارسەد دا وەک بەربڵاوترین شوێنەواری تۆمارکراوی جیهانیی کۆماری ئیسلامی لە یۆنسکۆو لەئاستی دنیادا تۆمار کرا.