ئادار 18, 2023 12:26 Asia/Tehran
  • بانگهێشتکردنی ڕۆناڵدۆی تەمەن ٣٨ ساڵ بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال، «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» ئەستێرەی بەناوبانگی ئەم وڵاتەی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگالەوە بکات.

لەکاتێکدا کە پێشبینیی دەکرا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی تۆپی پێی جیهانی دوای مۆندیالی 2022 ماڵئاوایی لە یارییە نیشتمانییەکان بکات، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، «ڕۆناڵدۆ» لە قۆناغی کۆتایی هاتنی مۆندیال لە قەتەر لەسەر کورسیی یەدەگ دانیشتووە، پێشبینیش دەکرا ژیانی تۆپی پێی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کۆتایی پێبێت، بەڵام «ڕۆبێرتۆ مارتینێز»، سەرۆکی نوێی هەڵبژاردەی پورتوگالی تیپی تۆپی پێ، بڕیاری دا یاری  لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا بانگهێشتی ئەم یاریزانە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی بکات.

ڕۆناڵدۆ، دوای چەندین ساڵ ئامادە بوون و درەوشانەوە لە تۆپی پێی ئەوروپا، بڕیاریدا لە وەرزی گواستنەوەی زستانەوە بچێتە یانەی نەسر لە سعودیە.

ئەم ئەستێرە بەناوبانگەی پورتوگالی ئاستێکی سەرسوڕهێنەری لە تیپی ئەلنەسردا پێشکەش کرد و دەریخست کە هێشتا لە دۆخێکی باشدایە.

سەرپەیڤ