ئادار 20, 2023 15:51 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی وەرزشوانی ئێرانیی وەرزشی جەنگاوەری لە ڕووسیا

وەرزشوانی ئێرانیی وەرزشی جەنگاوەری لە کێبەرکێکانی ڕووسیا پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.

«ڕەزا سۆبحانی» وەرزشوانی ئێرانیی وەرزشی جەنگاوەری،لە کۆتایی ململانێیەکی سەخت و سەرنجڕاکێش لە ھەمبەر نوێنەرەکەی ڕووسیا، پشتێنی پاڵەوانێتیی ڕێکخراوی "کلێز"ی بەدەست هێنا.

«سۆبحانی» پاڵەوانی پێشووی ووشوی ئێران و جیهان، لە درێژەی ئامادە بوونی سەرکەوتووانەی لە ململانێی  پیشەیی و لە قەواخی تیپی «جەنگاوەرانی نەمر»، لە شاری مۆسکۆ، لە ململانێیەکی هەستیاردا ڕووبەڕووی «ئۆرلۆڤ ئانتۆن ئاندرێڤیچ» لە ڕووسیا بووەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم شەڕە سەخت و هەناسەبڕەدا، «سوبحانی» توانی ڕکابەرە ناودارەکەی خۆی کە سوودی لە سەرەتیی میوانداریکردنیش دەبرد ببەزێنێ و پشتێنی پاڵەوانێتی «ڕێکخراوی کلێز» بەدەست بهێنێت.

«سوبحانی» کە ڕەچەشکێنێکی باشە لە ململانێ پیشەییەکاندا، هەروەها لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢ لە ڕێکخراوی «جی ئێم سی»ش دا دەچێتە مەیدانەوە.

ئەم کێبەرکێیە لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ