ئادار 23, 2023 13:37 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ھاتنەوەی ڕەمەزان لەلایەن یاریزانانی «پاری سان ژێرمان»

یاریزانانی تیپی تۆپی پێی «پاری سان ژێرمان» هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانیان پیرۆز کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی مارس لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامیدا یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە سەرنجدانی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، هەڵبژاردەی تۆپی پێی «پاری سان ژێرمان» لە پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی دا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە  یاریزانە بەناوبانگەکانی ئەم تیپە لەوانە «ئەمباپێ، نەیمار، ڕامۆس و حەکیمی»یان تیادایە ، پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانیان کرد.

هەروەها «ئانتۆنیۆ گۆتێرێش» ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی خۆجێیی ڕایگەیاند: لە قوڵایی دڵەوە پیرۆزبایی دەست پێ بوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە موسڵمانانی سەرتاسەری جیهان دەکەم، ڕەمەزان دەرفەێکە بۆ بیرکردنەوە و فێربوون.

گۆتێریش خەڵکانی جیهانی بۆ سروش وەرگرتن لەم مانگە پیرۆزەو پێکھێنانی جیهانێکی دادپەروەرتر و یەکسانتر بۆ هەمووان بانگێشتن کرد.

سەرپەیڤ