ئادار 26, 2023 23:05 Asia/Tehran
  • پاڵەوانیەتیی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران لە یارییەکانی ئاسیادا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران دوای شکست پێ هێنانی ژاپۆن بۆ سێیەمین جار پاڵەوانیەتیی ئاسیای بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە یاریی کۆتایی جامی گەلانی ئاسیا بە ئەنجامی ٦ بە سیفر لە ژاپۆنی بردەوە و بۆ سێهەمین جار بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.

ئەم پێشبڕکێیانە بە بەشداریی ١٦ تیپ لە کەناری «جۆمتیم»ی شاری «پاتایا»ی تایلەند بەڕێوە براو تیپەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بە ٤ گروپی ٤ تیپە بەشدارییان تیادا کردو لە کۆتایی دا ٨ تیپ گەییشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

سێ هەڵبژاردەی سەرەکیی (ئێران، ئیمارات، عومان و ژاپۆن) سەرکەوتنیان بۆ جامی جیهانیی تۆپی پێی کەنار دەریاکان بەدەستهێنا کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن ئیماراتەوە میوانداریی دەکرێت.

بە سەرنجدانی ئەوەی کە هەڵبژاردەکەی ئیمارات گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی، سێیەمین تیپی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیاش مۆڵەتی وەرگرت.

پێشبڕکێی تۆپی پێی کەنار دەریاکانی پاڵەوانێتیی ئاسیا دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت و لە ماوەی پێشوودا لە ساڵی ٢٠١٩ تیپەکانی ژاپۆن و ئیمارات و عومان پلەی یەکەم ھەتا سێیەمیان مسۆگەر کرد.

سەرپەیڤ