ئادار 29, 2023 11:15 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی «شێخ سەلمان» بە بۆنەی پاڵەوانێتیی ئێران لە تۆپی پێی کەناراوەکان دا

سەرۆکی یەکیەتی تۆپی پێی ئاسیا پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران کرد بەبۆنەی بردنەوەی ئەو پاڵەوانێتییە.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران بە سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی لە ژاپۆن بە ئەنجامی ٦-٠ ناسناوی پاڵەوانی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئاسیای ساڵی ٢٠٢٣ی بەدەست هێنا.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران پێشتر بە بەشداریکردن لە یارییەکانی کۆتایی دا سەرکەوتنی لە مۆندیاڵی ئیمارات دا بەدەست هێنابوو.

لەم پێوەندییەداو بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ «شێخ سەلمان» سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانێتیی ئاسیا.

دوابەدوای ئەم پەیامە، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا هیواداری دەربڕی کە سەرکەوتنەکانی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیاڵی ئیمارات ھەروا بەردەوام بێت.

سەرپەیڤ