ئادار 30, 2023 15:14 Asia/Tehran
  • خولی تۆپی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا؛ سەرکەوتنی «زەوبی ئاھەن»ی ئێران بەرامبەر بە نەوتی عێراق

یەکەم یاریی نێوان تیپەکانی باسکەی«زەبی ئاهەن» و «نەوت»ی عێراقی لە قۆناغی «پلەی ئۆفی»ی خولی سوپەری ڕۆژئاوای ئاسیا بە سەرکەوتنی «زەوبی ئاهەن» کۆتایی هات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ تیپەکانی «زەوبی ئاھەن»ی ئیسفەهانی ئێران و «نەوت»ی عێراق لە یەکەم یاریی قۆناغی «پلەی ئۆف»ی خولی سوپەری ڕۆژئاوای ئاسیا؛ شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە لە تاران ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و لە کۆتایی دا بە ئەنجامی ١٠٢-١٠٩ لە بەرژەوەندیی «زەوبی ئاهەن» سەرکەوتن مسۆگەر کرا.

ئەم یارییە لە چارەکی یەکەمدا بە ئەنجامی 28-18 لە بەرژەوەندیی نەوتی عێراق کۆتایی هات. لە چارەکی دووھەمدا ئەنجامەکە بە ئەنجامی 29-24 لە بەرژەوەندیی نەوتی عێراق بوو، لە کۆتایی گێمی یەکەمیشدا تیپی خاوەن یاریگا بە ئەنجامی 57-41 سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

«زەوبی ئاهەن» لە چارەکی سێیەمدا بە ئەنجامی 24-25 سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

لە چارەکی چوارەمدا «زەوبی ئاهەن» بە ئەنجامی 22-27 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەجۆرێک کە لە کۆتایی 40 خولەکدا هەردوو یانە بە ئەنجامی 93-93 یەکسان بوون.

یارییەکە لە پێنج خولەکی وەختی قەرەبووش دا ھاوڕێی پێشەنگایەتیی شاگردەکانی «فەرزاد کۆهیان» بوو و نوێنەری ئێران بە ئەنجامی ١٠٢-١٠٩ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

«ئارمان زەنگنە» باشترین یاریزان بوو بە 23 خاڵ و 19 لێدانی سزا و 2 ئەسیست و 2 تۆپ ڕفاندن.

یاریی دووەمی ئەم دوو تیپە لە ٥ی نیسان لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ