ئادار 31, 2023 17:27 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی تیپی سێ کەسەی باسکەی ئێران بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئاسیا

هەڵبژاردەی نیشتمانیی باسکە سێ کەسەی ئێران پێنجەمین یاریی خۆی لە جامی ئاسیا بردەوە و وەک هەڵبژاردەی یەکەمی کۆمەڵەی D لە ڕیزبەندیی سەرەکیدا سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

هەڵبژاردەی باسکە سێ کەسەی پیاوانی ئێران بە ئەنجامی ٢١ بە ١٩ لە ڕیزبەندیی سەرەکیی جامی ئاسیا لە کۆمەڵەی دووەم دا لە ئەنجامی یارییەکی نزیک و سەرنجڕاکێش لە قەتەری بردەوە و وەک هەڵبژاردەی پێشەنگ سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

هەڵبژاردەی ئێران لە قۆناغی سەرەتایی دا لە برونێی، مالیزیا و هۆنگ کۆنگی بردەوە و لە ڕیزبەندیی سەرەکیدا بەرامبەر فلیپین و قەتەر سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

سەرپەیڤ