نیسان 01, 2023 23:03 Asia/Tehran
  • هەڵکرانی گەورەترین ئاڵای ئێران بە بۆنەی ڕۆژی کۆماری ئیسلامییەوە

بە بۆنەی ڕۆژی کۆماری ئیسلامی، گەورەترین ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران هەڵکرا.

Image Caption

دوای سەرکەوتنی شکۆمەندانەی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی (رە) لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی (١٩٧٩ی زایینی)، گشتپرسی و ڕیفراندۆمی کۆماری ئیسلامی لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوەچوو.

بە پێی ئەنجامی ئەم گشتپرسی و ڕیفراندۆمە کە لە ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی (١ی ئاپریلی ١٩٧٩) ڕاگەیەندرا، زیاتر لە سەدا ٩٨ی ئەو کەسانەی کە مافی بەشداریی ڕیفراندۆمەکەیان هەبوو، ڕەزامەند بوون بە دامەزرانی کۆماری ئیسلامی.

بەم بۆنەیەوە ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە لە ساڵنامەی ئێراندا وەک ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناودێر کراوە.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی میهر؛ بە بۆنەی ڕۆژی کۆماری ئیسلامییەوە گەورەترین ئاڵای ئێران لەسەر بەرزترین تاوەری ئاڵا لە ڕۆژئاوای ئاسیا هەڵکرا.

Image Caption

هەروەها به بۆنەی ڕۆژی کۆماری ئیسلامی له ناوچه جیاجیاکانی ئێرانی ئیسلامیش دا زۆر بەرنامەی تایبەت بەڕێوه چوو.

Image Caption

سەرپەیڤ