نیسان 02, 2023 06:45 Asia/Tehran
  • تابلۆکانی «پیکاسۆ» تا ئێستاش ڕەچەشکێنی فرۆشتنی بەرهەمە هونەرییەکانن

دوای تێپەڕینی پەنجا ساڵ لە کۆچی دوایی، بەرهەمەکانی «پابلۆ پیکاسۆ» تا ئێستاش پڕفرۆشترین تابلۆکانی جیهانن.

Image Caption

بەرهەمەکانی «پابلۆ پیکاسۆ» (١٨٨١-١٩٧٣)، نیگارکێشی بەناوبانگی کوبیسمی ئیسپانی، لە زیادکردنی ئاشکرای هونەردا ژمارەیەکی پێوانەیی زۆریان تۆمارکردووە و هەمیشە پڕفرۆشترین تابلۆکانن.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فرانس پرێس، پێنج بەرهەمی «پیکاسۆ» بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراون، ١٦ بەرهەمی بە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراون و ٣٩ بەرهەمیش بە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراون.

گرانترین تابلۆی پیکاسۆ کە تا ئێستا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشراوە، «ژنانی ئەاجەزیرە نوسخەی  (O)یە، کە لە ساڵی ١٩٥٥ کێشراوە و لە ١١ی مای ٢٠١٥ لە داشکاندنی کریستیی نیویۆرک بە بڕی ١٧٩.٤ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

Image Caption

فرۆشیاری ئەم بەرھەمە لە ساڵی ١٩٩٧ بە بڕی ٣١.٩ ملیۆن دۆلار کڕیویەتی. تا مانگی مای ٢٠١٥ ئەم سەودایە گەورەترین سەودای هونەری لە مێژوودا ھاتووەتە ئەژمار. لە مانگی نوامبەری ٢٠١٧دا ئەم ناسناوە بە تابلۆیەک بە ناوی «سالڤاتۆر موندی» بەرھەمی «لیۆناردۆ داڤینچی» درا کە بە ٤٥٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا دوو تابلۆی دیکەی «پیکاسۆ» ڕەچەی بەرزترین زیادکردنی هونەریی سەردەمی خۆیانیان بەدەست هێنا کە بریتی بوون لە: «کوڕێک بە پایپێکەوە» کە بە (١٠٤.٢ ملیۆن دۆلار) و «بە ڕووتی لە بەر دەم پەیکەرتاش»دا کە بە (١٠٦.٥ ملیۆن دۆلار) فرۆشرا.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی لە ڕاپۆرتە ساڵانەکانی «ئارت پرایس» دەستکەوتوون، لە فرۆشتنی بەرهەمەکانی «پابلۆ پیکاسۆ» لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، ٤.٧ ملیار دۆلار پارە ئاڵووێر کراوە.

Image Caption

سەرپەیڤ