نیسان 02, 2023 09:46 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ «ڕۆژی سروشت»ـە لە ئێران دا

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢ی ئاپریل)، ١٣ی خاکەلێوە لە ساڵنامەی فەرمیی ئێراندا، بە «ڕۆژی سروشت» ناودێری کراوە.

Image Caption

جەماوەری ئێران لە سیانزەهەمین ڕۆژی ساڵی نوێدا، بە پێی نەریتێکی خۆش و جێی پەسەند، ڕوو لە سروشت و دەشت و دەر دەکەن ھەتا وێڕای چێژوەرگرتن لە نیعمەتەکانی سروشت، ڕۆژێکی خۆش و لەبیرنەکراوە لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاریان بەسەر بەرن.

Image Caption

١٣ی خاکەلێوەی هەموو ساڵێک دوایین ڕۆژی جەژنی نەورۆزە کە پێی دەوترێت «سیانزە بەدەر».

ئێرانییەکانی سەردەمی کۆن دوای دوانزە ڕۆژ گێڕانی ئاهەنگ و شادی بە یادی دوانزە مانگی ساڵ ، ڕۆژی ١٣ی نەورۆز دەچوونە باخ و بیاوان بۆ بەسەربردنی کۆتا ڕۆژی جەژن لە سروشتداو لە تەنیشت سەوزەڵانی و گژوگیاو ئاوی ڕەوان و زوڵاڵی کانیاوەکان و چۆمەکان.

Image Caption

سروشت لە مێژە لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە ڕێزی لێدەگیرێت و هەوڵی پاراستن و پاککردنەوەیان داوە. گەشتی ئێرانییەکان لە ڕۆژی ١٣ی نەورۆزدا گەورەترین سەیرانی جیهانە و بەرپاکردنی ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت لەم ڕۆژەدا ڕەگ و ڕیشەی کۆن و مێژوویی هەیە.

Image Caption

خەڵکی ئێران لە قۆناغە مێژووییە جیاجیاکاندا نەورۆزیان بە ئاهەنگی ئافران و سەرەتای ھەستی و بوون دەزانی و کۆتاییەکەیان بە سیانزەهەمین ڕۆژی فەروەردین یان ھەمان خاکەلێوە دەزانی. ئەم ڕۆژە بۆ ئێرانییەکان زۆر متفەڕک و پیرۆزە.

Image Caption

ئێرانییەکان هەروەها ڕێزگرتن لە ڕۆژی ١٣ی نەورۆز بە جۆرێک شوکرانەبژێریی نیعمەتەکانی خودا دەزانن و سەیرکردنی بووژانەوەی سروشت وەک نیشانەی زیندووبوونەوەو ژیانەوە لێک دەدەنەوە. 

Image Caption

ھۆزەکانی ئێران بە پێی فەرهەنگ و داب و نەریتی ناوچەیی خۆیان، لەم ڕۆژەدا ڕێوڕەسم و نەریتی تایبەتیان هەیە، لەوانە ڕێوڕەسمی «١٣ بەدەر»، گرێدانی سەوزە و فڕێدانی سەوزە.

Image Caption

سەرپەیڤ