ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: پەیامی نیازپاکیمان بگەیەننە جەماوەری کرماشان
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی شەوی ڕابردوو لە کۆڕێکی شیعری دا کە بە ئامادە بوونی بەڕێزی بەرپا کرابوو ، لە وەڵامی شاعیرێکی کرماشانی دا ڕایگەیاند: پەیامی نیازپاکیمان بگەیەننە جەماوەری کرماشان.
شەوی ڕابردوو شاعیران و مامۆستایانی زمان و ئەدەبی فارسی و کۆمەڵێک لە ھەڵبەستوانانی لاوی ئێرانی دیداریان لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا «خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی تازە کردەوەو لە بەردەم بەڕێزیاندا دەستیان کرد بە خوێندنەوەی ھەڵبەستەکانیان.
«ئەسغەر عەزیمی میھر» شاعیری لاوی کرماشانیش لەو میوانانە بوون کە بۆ خوێندنەوەی ھەڵبەستەکەی لە بەردەم ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وەستاو پێش لە ئاراستە کردنی بەرھەمەکەی ڕوو لە بەڕێزیان وتی: سەرەتا بە یارمەتیتان دەمھەوێ وەک ئامانەتدارێک سڵاوی گەرمی باوکم و ھەروەھا تەواوی خەڵکی کرماشانتان ئاراستە بکەم. ئەو کوردانەی کە ھەمووان بە خیرەت و شەرافەت و پیاوەتی دەیانناسن. دەبێ عەرزی خزمەتتان بکەم کە ئێمە بەس ھۆنراوە ناھۆنینەوە، ھەتا پێی گیان و ھەتا دواھەناسە ئینشائەڵڵا پشتیوانی لە شۆڕش و ئارمانجەکانی بەڕێزتان دەکەین.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش لە وەڵامی ئەم ھەڵبەستوانە گەنجەی شاری کرماشان وتی: خودا بتپارێزێت ئینشائەڵڵا، سڵاوی من بە باوکی بەڕێزت بگەیەنە و نیازپاکیشمان بە جەماوەری کرماشان بگەیەنە.