نیسان 09, 2023 06:35 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی تیمی جۆدۆی ئێران بۆ خولی دووھەمی ھەڵبژاردەی کیشوەرەکان

هەڵبژاردەی نیشتمانیی جودۆی ئێران بۆ قۆناغی دووھەمی خولی کیشوەری لە مۆسکۆ سەرکەوت.

رۆژی شەممە پاڵەوانێتیی جودۆی خولی کیشوەری لەلایەن ڕوسیا لە مۆسکۆ بەڕێوەبرا.

لەم پێشبڕکێیانەدا ٢٠ تیم لە وڵاتانی جیاوازەوە ئامادەن و تیمی نیشتمانیی جودۆی ئێرانیش بە ٩ وەرزشوان ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی بووەتەوە.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی جۆدۆی ئێران لە قۆناغی یەکەمی ئەم پاڵەوانێتییەدا لەگەڵ تیمەکانی سێربیا، ڕووسیا، هیندستان و ڕووسیا لە کۆمەڵەی «بی»دا بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، یاریزانانی جودۆی نیشتمانیی ئێران توانیان بە ئەنجامی ٥-٠ لە هیندستان ببەنەوە و لە دوایین یاریی کۆمەڵەکەشدا بە ئەنجامی ٣-٢ لە هەڵبژاردەی "بی"ی ڕووسیایان بردەوە.

لە یاری یەکەمدا هەڵبژاردەی نیشتمانیی جودۆی ئێران بە ئەنجامی ٣:٢ بە سربیای دۆڕاندو لە یاری دووھەمیشدا بە ٣:٢ بەرامبەر هەڵبژاردەی یەکەمی ڕوسیا دۆڕا.

بەم دوو سەرکەوتنە هەڵبژاردەی نیشتمانیی جودۆی ئێران چووەتە قۆناغی دووھەمی خولی کیشوەریی ڕووسیا. خولی دووھەمی ئەم پێشبڕکێیانە لە ٦ی مای ٢٠٢٣ لە ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ