نیسان 09, 2023 06:47 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی

هەڵبژاردەی تۆپی پێی «بایەر لیڤەرکۆزێن»ی ئەڵمانیا بە درەوشانەوەی هێرشبەرە نیشتیمانییەکەی ئێران لە کێبەرکێکانی بۆندسلیگادا سەرکەوت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "سەردار ئازمون"، هێرشبەری تیپی نیشتیمانیی ئێران لە یانەی «بایەر لیڤەرکۆزێن» ڕۆژی شەممە لە خولەکی ٧٠ی یاریی ٢٧ی خولی ئەڵمانیا هاتە مەیدانەوەو گۆڵی سێیەمی تیپەکەی بەرامبەر «ئینتراخت فرانکفۆرت» تۆمارکرد.

«بایەر لیڤەرکۆزێن» لە بەرامبەر «ئینتراخت فرانکفۆرت» سێ بە سیفر سەرکەوتنی تۆمار کرد.

هێرشبەرە نیشتیمانییەکەی ئێران لە یانەی «بایەر لیڤەرکۆزێن» لە چەند حەوتەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی کاریگەری لە سەرکەوتنی یانەکەی لە ڕکابەرییەکانی بۆندسلیگا و ئەورووپادا بینیوە.

سەرپەیڤ