نیسان 13, 2023 17:38 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی «زەوبی ئاھەن»ی ئیسفەهان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا

تیپی باسکەی «زەوبی ئاھەن»ی ئیسفەهان بە بردنەوەی لە یانەی «نەفت»ی عێراق بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی تۆپی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا سەرکەوت.

تیپی باسکەى «زەوبی ئاھەن»ی ئیسفەهان لە سێهەمین یاریى «پلەى ئۆف»بەرامبەر «نەفت»ی عێراق سەرکەوتنى بەدەست هێنا و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەم زنجیرەیەدا سەرکەوت بۆ قۆناغى پێش کۆتایى خولى سوپەرى ڕۆژئاواى ئاسیا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی باسکە، «زەوبی ئاھەن»ی ئیسفەهان و «نەفت»ی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە هۆڵی باسکە لە کۆمەڵگەی وەرزشیی ئازادی لە تاران لە سێیەمین یاریی قۆناغی «پلەی ئۆف»ی خولی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە لە ئەنجام دا نوێنەرەکەی ئێران توانی بە دەرەنجامی ٩٥ بە ٨٣ سەرکەوتن تۆمار کات.

«زەوبی ئاھەن»ی ئیسفەهان بەم سەرکەوتنە گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی خولی سوپەری ڕۆژئاوای ئاسیا و بوو بە ڕکابەری شارەوانیی گۆرگان.

یاری یەکەم و دووەمی نوێنەرانی ئێران لە ڕۆژانی ١٩ی ئاپریل ٢٧ی ئاپریلی ٢٠٢٣ لە هۆڵی باسکە لە کۆمەڵگەی وەرزشیی ئازادی لە تاران بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ