زەرغامی: ئێران سەلامەتترین و جوانترین وڵاتە بۆ گەشتیاری
وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشە دەستییەکان جەختی کرد: ئێران سەلامەتترین و جوانترین وڵاتە بۆ گەشتیاری.
«عیزەتوڵڵا زەرغامی»، وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشەسازیی دەستی ئێران، ڕۆژی (چوارشەممە) لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس ڕایگەیاند: گەشتیاری مافی هەموو خەڵکی جیهان و ئێرانییەکانە، ئێران یەکێکە لە سەلامەتترین و جوانترین وڵاتانی مەبەست بۆ گەشتیاری لە ئاستی جیهان دا.
«زەرغامی» وتیشی: بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەو ئاسانکاری بۆ گەشتیارانی بیانی، نزیکەی ٥٠ وڵات لە ڕیزی یەکەم دان و دانوستان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کراوە.
وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشەسازیی دەستی ئێران وتیشی: بەرنامەی سەرەکی بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتیاری و بۆ ئەوەی خەڵکی جیهان ئێران ببینن، گەشتی ئاشنابوون و ناسیاری پەیداکردنە بۆ گەشتیاران.
«زەرغامی» ئاماژەی بەوەش دا: لە ئێستادا گەشتێکی ئاشنابوونمان بۆ چین و ڕووسیا دەست پێ کردووە کە دوو وڵاتی گەشتیاری گرنگن بۆ سەردانی ئێران.