نیسان 21, 2023 12:28 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ یادی شاعیری ناوداری ئێرانی «سەعدی شیرازی» دەکەین

ئەمڕۆ ھەینی ٢١ی ئاپریل و یەکەمی بانەمەڕ ڕۆژی ڕێزنان لە شاعیری ناوداری ئێرانی «سەعدی شیرازی»ـە

«موسلیحەددین شیرازی» ناسراو بە «سەعدی» شاعیری ئێرانی لە ساڵی ٦٠٦ی کۆچی لە شاری شیراز (لە باشووری ئێران) لە دایک بووە.

سەعدی زیاتر لە ٢٠ ساڵی ژیانی بە گەشت و سەیران بەسەر بردووە.

ئەم شاعیرە بەناوبانگەی ئێران لە ساڵی ٦٥٥ی کۆچیدا دیوانی شیعری بۆستان (سەعدی نامە)ی نووسی و ساڵێک دواتر کتێبێکی نەسرو پاڕاوی ئەدەبیاتی فارسی واتە «گۆڵێستان»ی دانا

لە ساڵی ٦٩١ کۆچیی مانگی ماڵئاوایی لە ژیان کردو گڵکۆکەی لە شاری شیرازدا بەردەوام جێگای سەرنج و جێ نزرگەی گەشتیاران و دڵداران بووە.

ھەموو ساڵێک ئاھەنگی ڕێزنان لە «سەعدی شیرازی» شاعیری ھەست ناسک و ناوداری ئێرانی لە وڵاتانی جۆربەجۆردا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ