نیسان 23, 2023 13:07 Asia/Tehran
  • ئەنیمەیشنی ئێرانیی «گەنجینەی ئەژدیها» گەییشتە فێستیڤاڵی ئەنیمەیشنی ئەڵمانیا

فیلمی ئەنیمەیشنی «گەنجینەی ئەژدیها» گەییشتە فێستیڤاڵی ئەنیمەیشنی شتوتگارت لە ئەڵمانیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا؛ ئەنیمەیشنی «گەنجینەی ئەژدیها» لە دەرهێنانی «ئەشکان ڕەگوزەر» گەییشتە بەشی ئەو ئەنیمەیشنانەی خەریکی چێکرانن لە فێستیڤاڵی ئەنیمەیشنی شتوتگارت ITFS لە ئەڵمانیا.

ئەم بەشەی فێستیڤاڵەکە تاوتوێی پڕۆژەی ئەو ئەنیمەیشنانە دەکات کە لە قۆناغە جیاوازەکانی «ئایدیا» ھەتا بەرهەمهێناندان و دەرهێنەرو بەرهەمهێنەرانیش بەشی یەکەمی پڕۆژەکانیان لەم فێستیڤاڵەدا پێشکەش دەکەن.

فێستیڤاڵی ئەنیمەیشنی شتوتگارت یەکێکە لە فێستیڤاڵە بەناوبانگەکانی ئەنیمەیشنی جیهان کە هەموو ساڵێک لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

ئەم فێستیڤاڵە کە بە فەرمی بە "فێستیڤاڵی فیلمی ئەنیمەیشنی شتوتگارت" ناسراوە، لە ساڵی ١٩٨٢ەوە بەڕێوەدەچێت و بە یەکێک لە کۆنترین فێستیڤاڵەکانی ئەنیمەیشنی جیهان ناسراوە.

ئەم فێستیڤاڵە لە ٢٥ تا ٣٠ی ئاپریلی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت کە ڕێکەوتە لەگەڵ ٥ تا ١٠ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٢.

سەرپەیڤ