نیسان 24, 2023 12:16 Asia/Tehran
  • ئۆلۆمپیادی زمانی فارسی لە کازاخستان؛ کازاخییەکان حەزیان لە زمانی فارسییە

ئۆلۆمپیادی زمانی فارسیی زانکۆکانی کازاخستان بە هاوکاریی کونسوڵخانەی ئێران لە ئەلماتی بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێرانپرێس، ئۆلۆمپیادی زمانی فارسی ڕۆژی دووشەممە بە بەشداریی خوێندکارانی زانکۆکانی ژامپی، فارابی و ئۆراسیا لە شاری ئەلماتیی پایتەختی کازاخستان بەڕێوەبراو هەژدە خوێندکاری ئەو سێ زانکۆیە پێکەوە کێبەرکێیان کرد.

لە ئۆلۆمپیادی فارسیی زانکۆکانی کازاخستاندا، ڕێزمانی فارسی، گفتوگۆ، ئێرانناسی و نووسینی وتار هەڵسەنگێندرا.

«موحسین فەغانی»، کونسوڵی گشتیی ئێران لە ئەلماتیی پایتەختی کازاخستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئێرانپرێس، وتی: زمانی فارسی مێژوویەکی دێرینی هەیە لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست و دوای داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت، فێرکردنی زمانی فارسی لە زانکۆکانی کازاخستان دەستی پێکرد.

فەغانی ڕوونی کردەوە: بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان ئێران و کازاخستان، پێویستمان بە زمانزان و ئێرانناسەو لەسەر بنەمای ئەمەش ژووری زمانی فارسی دامەزراوە و ھێزمەند کراوە.

هەروەها چەندین خوێندکاری کازاخستانیی بەشداری ئۆلۆمپیادی زمانی فارسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئێرانپرێس، جەختیان لەسەر حەز و ئارەزووی خۆیان بۆ زمانی فارسی کردەوە لەبەر مێژووی کۆنی ئەم زمانەوە.

«جۆماباک تاشانۆڤ»، جێگری سەرۆکی نێودەوڵەتیی زانکۆی کچان بۆ ڕاهێنانی مامۆستایەتی لە کازاخستانیش لە گفتوگۆیەک دا لەگەڵ پەیامنێری ئێرانپرێس وتی: دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەو زانکۆیە کە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە زمانی فارسییان وەکوو زمانی دووھەمی خۆیان ھەڵبژاردووە.

جێگری سەرۆکی نێودەوڵەتیی زانکۆی کچان بۆ ڕاهێنانی مامۆستایەتی لە ژامپیی کازاخستان جەختی کردەوە: زمانی فارسی پەنجەرەیەکە بۆ گەڕان بە دوای دێرووک و دنیای نوێ و کولتووری هاوچەرخ بۆ نەتەوەکەیان.

«جومعە تاشونۆڤ» ڕاشیگەیاند: کتێبی مێژوویی و دەستنووس لە کازاخستان هەیە کە بە زمانی فارسی نووسراون و دووبارە خوێندنەوەیان یارمەتیدەرە بۆ ناساندن و پتەوکردنەوەی هاوبەشیە کولتووری و مێژووییەکانی ئێران و کازاخستان.

براوەکانی ئۆلۆمپیادی زمانی فارسی لە کازاخستان خەڵاتی نایابیان پێبەخشرا و بۆ مەشق و ڕاهێنان ڕەوانەی ئێران دەکرێن.

ئۆلۆمپیادی زمانی فارسی لە لایەن بەشی فەرهەنگیی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەلماتی، دامەزراوەی سەعدی و زانکۆی کچان بۆ ڕاهێنانی مامۆستایەتی لە ژامپیی کازاخستان بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ