نیسان 25, 2023 10:53 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی شیعری شاعیرانی ئێرانی لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سربیا چاپ کرا

یەکەمین کتێبی دوو زمانەی سربی – فارسیی "شیعری هەڵبژێردراوی شاعیرانی ئێرانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران" لە وڵاتی سربیا چاپ و بڵاوکرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کتێبی "شیعری هەڵبژێردراوی شاعیرانی ئێرانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران" لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی "ئۆکرۆنی" و لەسەر دەستی ڕاوێژگەی فەرهەنگیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سربیا و ناوەندی ڕێکخستنی وەرگێڕان و بڵاوکردنەوە لە ڕێکخراوی کولتوور و پەیوەندیی ئیسلامی بڵاو کرایەوەو لە بازاڕی کتێبی سربیا بڵاو بووەوە.

لە پێشەکیی کتێبەکەدا هاتووە: لەگەڵ پێکھاتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩دا، شیعر ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە پەرەپێدانی وشیاریی کۆمەڵایەتیدا.

لە یەکەمین کتێبی دوو زمانەی سربی – فارسی دا "هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی شاعیرانی ئێرانیی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی " هەوڵ دراوە سەرنجی ڕەوت و شێوازە ئەدەبییە جۆربەجۆرەکانی ئەدەبی شیعری هاوچەرخ بدرێت و زەوق و  سەلیقەی بەردەنگانی سربیش لەبەرچاو بگبردرێت.

سەرپەیڤ