نیسان 26, 2023 21:56 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی کچانی خوار ١٧ ساڵانی ئێران بەرامبەر نیپاڵ

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی خوار ١٧ ساڵانی ئێران لە یەکەمین یاریی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا بەرامبەر نیپاڵ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی چوارشەممە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی خوار تەمەنی ١٧ ساڵانی ئێران لە یەکەم یاریی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتیی لاوانی ئاسیا بەرامبەر نیپاڵ یاریی کرد.

لەم یارییەدا کە لە یاریگای «شا محەممەد» لە شاری زەرقای ئۆردۆن بەڕێوەچوو، تیپی کچانی ئێران توانی بە یەک گۆڵ لە نیپاڵ بباتەوە. تاکە گۆڵی ئەم یارییە لە خولەکی ٨١ «ئاریسا کوه گەرد» تۆماری کرد.

هەڵبژاردەی کچانی ئێران لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئۆردۆن و نیپاڵ لە کۆمەڵەی «H » دایە و ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئاپریل لە دووهەمین یاریدا ڕووبەڕووی ئۆردۆن دەبێتەوە.

قۆناغی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانە بە ٨ گروپ و بە بەشداریی ٢٦ تیپ بەڕێوەدەچێت و لە هەر کۆمەڵەیەک تیپێک سەردەکەون بۆ قۆناغی دووەم.

سەرپەیڤ