نیسان 26, 2023 22:09 Asia/Tehran
  • کۆتایی ڕۆژی یەکەمی پێشبڕکێی  بەلەمەوانیی پاڵەوانێتیی ئاسیا بە ٧ میدالیا بۆ ئێران

لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمدا، هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئێران لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتیی خوار ٢٣ ساڵ و لاوان و پاراکانۆی ئاسیادا ، حەوت میدالیای بەدەستهێنا.

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە پاڵەوانێتیی ژێر ٢٣ ساڵان و لاوان و پاراکانۆی ئاسیا لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەردەوام کرا.

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئێران لە ٣ یاریی کۆتایی و یەک قۆناغی پێش کۆتایی ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی بووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە، یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتیی خوار ٢٣ ساڵ و لاوان و پاراکانۆی ئاسیا حەوت میدالیای بۆ هەڵبژاردەی ئێران بە دیاری ھێنا.

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، «ئێلناز شەفیعان» و «تانیا کارگەرپوور» بە کایاکی دوو کەسی و «شەهلا بێهروزی ڕاد» لە پاراکانۆدا میدالیای زێڕیان بۆ ئێران ھێنایەوەو، «تەرەنوم ئەکبەرزادە» و «مائیدە شوڕگەشتی»ش میدالیای زیویان بەدەستهێنا.

ئابەم شێوەیە کۆی ژمارەی میدالیای ئێران گەییشتە چوار زێڕو، دوو زیو و برۆنزێک.

ئەم پێشبڕکێیانە ڕۆژی پێنج شەممەش لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەردەوام دەکرێت.

سەرپەیڤ