نیسان 28, 2023 21:57 Asia/Tehran
  • وەرزشکارێکی ئێرانی لە کێبەرکێی ڕاکردن و مەیدانی تازەلاوانی پاڵەوانێتیی ئاسیا پلەی دووھەمی تۆمار کرد

ڕاکەری ئێرانی توانی میدالیای زیو لە پێشبڕکێی دە بڕگەیی پێنجەمین خولی پاڵەوانێتیی ڕاکردن و مەیدانی تازەلاوانی ئاسیادا بەدەست بهێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی هەینی؛ لە میانەی پێشبڕکێی دە بڕگەیی پێنجەمین خولی پاڵەوانێتیی ڕاکردن و مەیدانی تازەلاوانی ئاسیادا «سینا ئەفشین فەڕ» بە بەدەستهێنانی پلەی دووەم لەم پێشبڕکێیەدا توانی میدالیای زیو بۆ خۆی و تیمی ئێران بەدەستبهێنێت.

بەم پێیە «ئەفشین فەڕ» توانی ٦٣١٧ خاڵ لە دوای وەرزشکارەکەی کازاخستان بەدەست بهێنێت و پلەی دووەم بەخۆی تەرخان بدات و میدالیای زیوی ئەم پێشبڕکێیە بباتەوە.

«سینا ئەفشین فەڕ» بە بردنەوەی ئەم میدالیایە توانی چوارەمین میدالیای هەڵبژاردەی ئێران لەم کێبەرکێیەدا بەدەست بهێنێت.

سەرپەیڤ