بردنەوەی ٧ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ بۆ زۆرانبازانی گەنج لە یەکەم ڕۆژی جامی سەرکەوتنی تورکیا
زۆرانبازانی ئازادو فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران لە کێبەرکێی چوار کێشی یەکەمی ململانێ نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی تازەلاوانی جامی سەرکەوتنی تورکیا 2 میدالیای زێڕ و 3 میدالیای زیو و 2 میدالیای برۆنزیان بەدەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، پێشبڕکێی نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی تازەلاوانی جامی سەرکەوتنی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە لە ٤ کێشی یەکەم دا لە شاری ئانتالیا بەڕێوەچوو.
نوێنەرانی ئێران لە زۆرانی ئازاددا بریتی بوون لە «سەجاد پیردایە» لە کێشی ٦٠ کیلۆ و «سەیید ئەبولفەزل حسێنی» لە کێشی ٧١ کیلۆ بۆ میدالیای زێڕ، «ئەهورا خاتری» لە کێشی ٤٥ کیلۆ بۆ میدالیای زیو و «ئەمیر محەمەد نەوازی» لە کێشی ٥١ کیلۆ بۆ میدالیای برۆنزو لە بواری زۆرانی فەرەنگیش دا «نەوید ئەبوتالیبی» لە کێشی ٥١ کیلۆ بۆ میدالیای زیوو «عیرفان مورادی» لە کێشی ٤٥ کیلۆدا بۆ میدالیای برۆنز توانییان سەرکەوتن تۆمار کەن.