هەڵبژاردنی «محەمەد ڕەزا پووریا» وەک جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی بەدمینتۆنی ئاسیا
نیسان 29, 2023 19:56 Asia/Tehran
سەرۆکی فیدراسیۆنی بەدمینتۆنی ئێران وەک جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ئاسیا هەڵبژێردرا.
«محەممەد ڕەزا پووریا» سەرۆکی فیدراسیۆنی بەدمینتۆنی ئێران، ڕۆژی (شەممە) لە کۆگەی هەڵبژاردنی کۆنفدراسیۆنی ئاسیا بۆ ماوەی چوار ساڵ وەک جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ئاسیا هەڵبژێردرا.
"پوریا" لەم دەنگدانەدا ٣٤ دەنگی بەدەستهێنا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، ئەمڕۆ کۆگەی هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی بەدمینتۆنی ئاسیا بەڕێوەچوو، لەم کۆبوونەوەیەدا سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و ئەمینداری گشتی و بەرپرسی دارایی بەدمینتۆنی ئاسیا بۆ ماوەی 4 ساڵ هەڵبژێردران.
لە کۆتایی هەڵبژاردنەکەدا «کیم جۆنگ سو» لە کۆریای باشوور وەک سەرۆک و «کێنی گوچی کیونگ» لە مالیزیا وەک سکرتێری گشتی هەڵبژێردران و «جاسم کێنزۆ»ش وەک نوێنەری ئاسیا لە فیدراسیۆنی جیهانی دیاری کرا.