May 01, 2023 08:35 Asia/Tehran
  • کچانی تۆپی پێی ئێران بۆ قۆناغی دووهەمی پاڵەوانێتی  ژێر ١٧ ساڵی ئاسیا سەرکەوتن

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی ئێران بە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی حەوت بە یەک بەرامبەر ئۆردۆن بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئاسیا ھەڵکشا.

دووهەمین یاریی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی ئێران ڕۆژی (یەکشەممە) لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر ئۆردۆنی میواندار بەڕێوەچوو و دواجار ئەم یارییە بە ئەنجامی ٧-١ لە بەرژەوەندیی هەڵبژاردەی ئێران کۆتایی هات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی کچانی خوار ١٧ ساڵانی ئێران، بە دوو سەرکەوتن لە بەرامبەر تیپەکانی نیپاڵ و ئۆردۆن لە کۆمەڵەی "ح"، توانی بۆ قۆناغی دووهەمی ئەم کێبەرکێیە سەرکەوێ.

«عەسەل قەجەریان»،«ئاریانا جۆزانی»، «مریەم دینی» (2 گۆڵ)، «پەرنیا ڕەحمانی»، «ئێریسا کۆه-گەرد» گۆڵەکانی تیپی کچانی لاوانی ئێرانیان تۆمارکرد.

یەکێکی تر لە گۆڵەکانی ئێران بە گۆڵی خودیی ڕکابەر تۆمار کرا.

سەرپەیڤ