ئێران لەسەر سەکۆی پاڵەوانێتیی جودۆی نابیناو کەم بینایانی ئاسیا وەستا
نوێنەرانی ئێران گەیشتنە پێگەی پاڵەوانێتیی جۆدۆی نابیناو کەم بینایانی ئاسیا.
نوێنەرانی ئێران سێ میدالیای زێڕ و دوو میدالیای برۆنزیان لە بەشی پیاوان لە دووهەمین ڕۆژی پێشبڕکێی جۆدۆی پاڵەوانێتیی نابینایان و کەم بینایانی ئاسیا لە کازاخستان بە دەست هێنا.
هەڵبژاردەی نیشتیمانیی جودۆی ئێران بۆ نابینایان و کەم بیناکان ٣ میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا و لە بەشی پیاوانی ئاسیا پلەی یەکەمی دەستکەوت.
بەپێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی نابینایان و کەم بیناکان، لە ڕۆژی دووھەمی پاڵەوانێتیی ئاسیا کە ڕۆژی شەممە لە کازاخستان بەڕێوە چوو،«موسا غولامی» لە کێشی ٩٠ کیلۆدا بە تۆمارکردنی ٣ سەرکەوتنی لەسەریەک لە بەرامبەر ڕکابەرەکانی لە ئۆزبەکستان و کازاخستان، پاڵەوانێتی پیاوانی بەدەستهێنا.
«عەلی نەوایی» نوێنەرەکەی دیکەی ئێران لە کێشی سەروو ٩٠ کیلۆ، دوای پشوودانی لە قۆناغی یەکەمدا، لە لایەن نوێنەرێکی «مەنگۆلیا» شکستی پێ ھێنراو لە قۆناغی دواتردا، ڕووبەڕووی ڕکابەرە بەناوبانگە ئوزبەکستانییەکەی بووەوەو بە شکست پێ ھێنانی توانی میدالیای برۆنز بەدەستبهێنێت.
«مەیسەم بەنی تەبا» بە کێشی ٦٠ کیلۆ، «وەحید جیددی» لە کێشی ٧٣ کیلۆ پێشتر میدالیای زێڕیان بەدەستهێنابوو، میدالیای برۆنزیش لەلایەن «مەھدی بێرچێلۆ» بە کێشی ٧٣ کیلۆگرامەوە بەدەست هێنرابوو.