May 04, 2023 18:17 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتن لەسەر هاوکاریی دوو قۆڵیی نێوان فیدراسیۆنەکانی بەدمینتۆنی ئێران و عەرەبستان

سەرۆکی فیدراسیۆنەکانی بەدمینتۆنی ئێران و عەرەبستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی هەڵبژاردنی کۆنفدراسیۆنی ئاسیا کۆبوونەوەو لەسەر هاوکاریی دوو قۆڵی ڕێککەوتن.

لە پەراوێزی کۆڕبەندی هەڵبژاردنی بەدمینتۆنی ئاسیا، «محەممەدرەزا پووریا»، سەرۆکی فیدراسیۆنی بەدمینتۆنی ئێران لەگەڵ هاوتا عەرەبستانییەکەی، «موقەڕن ئەلموقەڕن» سەرۆکی فیدراسیۆنی بەدمینتۆنی عەرەبستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی بەدمینتۆن، لەم دیدارەدا بڕیار دراوە کە عەرەبستان بەشداریی پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی فەجری 2024 بکات، هەروەها هەردوو وڵات زانیاری و شارەزایی لەبواری ڕاهێنانی داوەر و ڕاهێنەران ئاڵوگۆڕ بکەن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە بەڕێوە بردنی کەمپی هاوبەش لە گروپە تەمەنییە جیاوازەکاندا یەکێک بووە لە تەوەرەکانی ئەم باسە.

سەرپەیڤ