کورتە فیلمی «ژمارە ٩» گەییشتە ئیتالیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i417679-کورتە_فیلمی_ژمارە_٩_گەییشتە_ئیتالیا
کورتە فیلمی «ژمارە ٩» لە نووسین و دەرهێنانی «عەلی سەفەری» گەییشتە بەشی کێبەرکێی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «سەفالو»ی ئیتاڵیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2023 13:39 Asia/Tehran
  • کورتە فیلمی «ژمارە ٩» گەییشتە ئیتالیا

کورتە فیلمی «ژمارە ٩» لە نووسین و دەرهێنانی «عەلی سەفەری» گەییشتە بەشی کێبەرکێی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «سەفالو»ی ئیتاڵیا.

سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «سەفالو» لە ئیتاڵیا لەلایەن شاری «پالێرمۆئە»ی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵێک کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە ناوخۆدا دەستی پێکردووە و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بە شێوەیەکی پێشبڕکێیانەو نێودەوڵەتی میوانداریی بەرھەمەکان دەکات.

فێستیڤاڵی فیلمی «سەفالو»ی ئەمساڵ میوانداری بەرهەمی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان دەکات بە دروشمی ھەوێنی هونەرو ڕەخسانی ھەلی پەیوەندیی نێوان کولتوورەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمە سێیەمین دەرکەوتنی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی «ژمارە ٩»ـە لە ساڵی نوێدا.

ئەم فیلمە لەم دواییانەدا چووەتە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی «فیلمی زێڕین» لە بولگاریا.