May 13, 2023 03:14 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لەسەر جامی جیهانیی باسکە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە مەیدانی ئازادیی تاران

گەشتی پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی باسکە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئێران و لە مەیدانی ئازادیی تارانەوە دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ جامی جیهانیی باسکە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەگوازرێتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە مۆڵەتی بەشداریکردنیان لەم چالاکییەدا وەرگرتووە و لەم پێوەندییەدا ڕۆژی (پێنجشەممە) جامی جیهانیی باسکە لە لایەن نوێنەری فیبا (فیدراسیۆنی جیھانیی باسکە)  گەییشتە ئێران.

گەشتی مۆندیال لە مەیدانی ئازادیی تارانەوە دەستی پێکرد و ئەم جامە لە تەنیشت ئەم مەیدانەدا نمایشکرا.

«موحسین موعیزیفەر» سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی باسکەی ئێران و «شانگ ژوبین» نوێنەری فیبا لە ئاھەنگی کەوتنەگەڕی گەشتی جامی جیهانیی باسکە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئامادە بوون.

هەڵبژاردەی باسکەی ئێران لە کۆمەڵەی حەوتەمی جامی جیهانیی باسکە لەگەڵ ئیسپانیا، بەرازیل و ساحیلی عاج دایە.

سەرپەیڤ