May 14, 2023 17:23 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: سەرباری فراوانبوونی کەشی مەجازی، کتێب هێشتاش پێگەی بەرزی خۆی ھەیە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ پێشانگای کتێبی تاران جەختی لەوە کردەوە: سەرباری فراوانبوونی کەشی مەجازی، کتێب هێشتاش پێگەی بەرزی خۆی ھەیە.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ پێشانگای کتێبی تاران وتی: فەرهەنگی وڵات پێویستی بە کتێبەو سەرباری فراوانبوونی کەشی مەجازی، کتێب هێشتاش پێگەی بەرزی خۆی ھەیە.

Image Caption

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ یەکشەممە دوای سێ ساڵ و کۆتایی هاتنی بەرتەسکیی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە ئامادەبوون لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (ڕە) سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تارانی کرد.

Image Caption

لە کۆتایی ئەم سەردانەدا، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆو تەلەفزیۆن وتی: ئەم پێشانگای کتێبەی کە هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت، کۆبوونەوەیەکی گەورەی جەماوەرییە، لایەنی باڵادەستی ڕەھەندی فەرهەنگیە و بابەتێکی زۆر دڵخۆشکەر و ورووژێنەرە.

Image Caption

وتیشی: کارەکانی چاپکردنی کتێب سەرەڕای هەندێک بارودۆخی نالەبار بەرەو پێشەوە دەچێت.

Image Caption

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەش دا: هەرچەندە ئەم هەموو کێشانە لە ڕووی ئابووری و هاوشێوەکانی تری لە ئارادان، بەڵام ژمارە کتێبەکان زیادی کردووە.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە: هەموو چالاکییە هونەری و میدیایی و فەرهەنگییەکان وەک شانۆ، سینەما، تەنانەت نیگارکێشی و بەرهەمە دەنگی و بیستراوەکانیش پێویستیان بە کتێبە، هەرکەسێک دەتوانێت بەرهەمێکی میدیایی و هونەریی باش بەرهەم بهێنێت کە پەیوەندیی بە کتێبەوە ھەبێت.

Image Caption

بەڕێزی هەروەها وتیشی؛ لە بارەی پرسی کتێبی منداڵان و تازەلاوانیشەوە جەختی لەسەر دەکەمەوە و خۆشبەختانە بینیم کە لە چەند ژوورێکدا کار لەسەر ئەم بابەتە کراوە و دیسانەوە جەخت لەوە دەکەمەوە کە ھەتا دەکرێ کتێب بۆ منداڵان و تازەلاوان ئامادە بکەن و ئاتاجی کتێبی بیانیمان نەکەن بۆ ئەوەی بتوانین کتێبی کولتووری و ھەڵگری ئامانجەکانی خۆمان بخەینەبەر دەستی تازەلاوانمان

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: بەتایبەتی کتێبی بیرەوەرییەکانی پەیوەست بە بەرگریی پیرۆز و بەرگری لە کڵکۆ پیرۆزەکان کە چاپ دەکرێت زۆر بەنرخە، ئەمە جۆرێکی نوێی کتێبسازی و بەرهەمهێنانی کتێبە کە سوپاس بۆ خودا باش کەوتووەتە گەڕ، نووسەرانی ژن زۆر چالاکن لەم بوارەدا، نووسینی زۆر باشیان هەیە و منیش کتێبی زۆریان لێ دەخوێنمەوە.

Image Caption

سەرپەیڤ