May 16, 2023 22:36 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد داوای پاڵپشتیی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بۆ وڵاتەکەی کرد

سەرۆکی سوریا داوای پاڵپشتیی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بۆ تۆپی پێی سوریا کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی حکومەتی سوریا (سانا)، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا لەگەڵ «شێخ سەلمان بن ئیبراهیم ئالی خەلیفە» سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا کۆبوونەوەو سەبارەت بە بەهێزکردنی پێگەی سوریا لە نەخشەڕێگای تۆپی پێی ئەم کۆنفیدراسیۆنە و هەروەها هەوڵی هەڵگرتنی قەدەغەکردنی یاریگاکانی سوریا وتووێژیان کرد.

«شێخ سەلمان» لەم دیدارەدا کە بە ئامادە بوونی «فراس مەولا» سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشی گشتی و «سەلاحەدین ڕەمەزان» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوریا ئەنجامی گرت، ھۆگریی خۆی بۆ پشتیوانی و داکۆکی کران لە دۆخی یاریگاکانی تۆپی پێ لە سوریاو هەروەها یارمەتیدانی هەڵگیرانی قەدەغەی سەر یاریگاکانی ئەم وڵاتە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، دەربڕی.

«شێخ سەلمان» هەروەها جەختی لە ئامادەیی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا کردەوە بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ تیپەکانی سوریا، لەوانەش پاڵپشتی لەڕێگەی دابینکردنی پارە بۆ فیدراسیۆنی سوریا کە سەر بە یەکێتی تۆپی پێی سوریایە.

لەم دیدارەدا سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سوپاسی پێشوازی و بەرژەوەندیی بەردەوامی «بەشار ئەسەد»ی کرد بۆ پێشخستنی ئایندەی وەرزشی سوریا و ئەو ھەوڵانەی بەرزنرخاند.

سەرپەیڤ