May 19, 2023 05:43 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی «شەهداب»ی ئێران بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بالەی جامی یانەکانی ئاسیا

هەڵبژاردەی «شەهداب»ی ئێران بە بردنەوەی لە «سپۆرتینگ»ی کوێت ھەڵکشانی خۆی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی یانەکانی ئاسیا یەکلایی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یارییەکانی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیی بالەی یانەی پیاوانی ئاسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری مەنامە دەستی پێکرد و تیپی «شەهداب»ی ئێران لەم قۆناغەداو لە کۆمەڵەی چوارەمدا ڕووبەڕووی تیپەکانی «سپۆرتینگ»ی کوێت و «پۆلیس»ی قەتەر دەبێتەوە.

تیپی «شەهداب»ی ئێران لە یاری لەگەڵ «سپۆرتینگ»ی کوێت، بە سێ ئاسیسی یەک لە دوای یەک بە ئەنجامی ٢٥بە١٦، ٢٥بە٢٠ و ٢٥بە٢٣ لە ڕکابەرەکەی بردەوە و ھەڵکشانی بۆ ڕیزی چوار هەڵبژاردەی سەرەکیی پاڵەوانێتییەکە یەکلایی کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی نوێنەری بالەی ئێران لە دوایین یاریی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا ڕووبەڕووی پۆلیسی قەتەر دەبێتەوە.

«شەهداب»ی ئێران توانی لە قۆناخی بەراییدا لە گازی باشووری عێراق، کام ئەیری ئەفغانستان و بانکی تایچۆنگی چینی تایپە بباتەوەو وەک تیمی پێشەنگی کۆمەڵەکە بۆ قۆناغی دووەمی کێبڕکێکە سەربکەوێت.

سەرپەیڤ