May 20, 2023 21:14 Asia/Tehran
  • کشانەوەی وەرزشوانی کوێتی لە کێبڕکێ لەگەڵ ڕکابەرە ئیسرائیلییەکەی

وەرزشوانێکی کوێتی بۆ دژایەتیی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی و ڕژێمی زایۆنی لە کێبڕکێی شمشێربازیی جیهانی لە تورکیا کشایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، وەرزشکاری کوێیتی "عەبدولعەزیز ئەلشەتی" بە هۆی بوونی لە گرووپێک لەگەڵ نوێنەری ڕژێمی زایۆنی، ئامادە نەبوو بەشداری لە پاڵەوانێتیی جیهانیی شمشێربازی لە تورکیا بکات.

لە یاداشتێکدا کە هۆکاری کشانەوەی لە پێشبڕکێکە ئاشکرا دەکات، ئەلشەتی دەڵێت، "متمانەیەکی زۆری بە خودا هەیە و نیعمەتەکانی دەیگرێتەوە".

ئەم وەرزشوانە کوێتییە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ش دا ڕەتیکردەوە ڕکابەری لەگەڵ یەکێک لە ڕکابەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بکات و لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتیی جیهانی لە سویسرا کشایەوە.

سەرپەیڤ