May 24, 2023 05:19 Asia/Tehran
  • داوەرێکی ئێرانی بوو بە جێگری سەرۆکی لیژنەی داوەرانی یەکێتیی تێکواندۆی ئاسیا

سەرۆکی لێژنەی داوەرانی فیدراسیۆنی تێکواندۆی ئێران وەک جێگری سەرۆکی لێژنەی داوەرانی یەکێتی ئاسیا هەڵبژێردرا و ناسێندرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا، یەکێتیی تێکواندۆی ئاسیا، «شەهرام ئەربابی» داوەری پلە یەک و سەرۆکی لێژنەی داوەرانی فیدراسیۆنی تێکواندۆی ئێرانی وەک جێگری سەرۆکی داوەرانی یەکێتی تێکواندۆی ئاسیا هەڵبژارد و ناساندی.

سەرۆکی لێژنەی داوەرانی فیدراسیۆنی تێکواندۆی ئێران خاوەنی پێشینەیەکی داوەری کردنە لە یارییە ئۆڵۆمپیەکانی ساڵی ٢٠٠٨ی پەکین و ٢٠١٢ی لەندەن و چەندین پاڵەوانێتیی جیهانی لە گرووپە تەمەنییە جیاوازەکان و کێبڕکێکانی ئاسیادا.

ئەربابی لە ساڵی ٢٠١٣وەک باشترین داوەری جیهان هەڵبژێردراو هەروەها لە پاڵەوانێتیی جیهانیی باکۆش داوەری دەکات.

ئەربابی چانسێکی باڵای ھەیە لە داوەری کردنی پێشبڕکێکانی تێکواندۆی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس.

سەرپەیڤ